لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودس ٣ فەلەستینی بریندار بوون و لە بەیت لەحم ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەمپی قەلەندیا و شەقامی فڕۆکەخانە ٣ گەنج بریندار بوون.
بە پێی لێدوانی شاهێدحالەکان، هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو لە کەمپەکە.
هەروەها داگیرکەران دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورەی هێرش لە شاری بەیت لەحم کرد.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر شارۆچکەی توکو لە باشووری ڕۆژئاوای بەیت لەحم ٢٥ کەس دەستبەسەر کران.
هێزەکانی داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر کەمپی ئەلفەوار ٤ کەسی لە پارێزگاریی ئەلخەلیلی دەستبەسەر کرد و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەیان کەس کرد.
هەروەها باس لەوە کرا، لە شارۆچکەی بیرزەیت لە باکووری رامەلڵا گەنجێک دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٥ هەزار و ٣١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ هەزار و ٧١٣ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی عەودە لە کەناری غەززە لە ناو کۆگاکەدا ئاگر دەرکەوت
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارەکانی رەفەح و خان یونس لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٥ سەربازیش بریندار بوون.